به ڤیدیۆ.. تیپی گازی باكوور له ههولێرهوه خۆی بۆ پاڵهوانییهتیی فووستاڵی یانه نایابهكانی عێراق ئاماده دهكات
تیپی كورانی فووتساڵی یانەی گازی باكوور بە مەستی بەشداریكردن لە پاڵەوانییەتیی یانە نایابەكانی عێراق لە ھەولێری پایتەخت كەمپێكی مەشق و راھێنانی دەستپێكردوە.
یانەی گازی باكور وەك تاكە یانە لە نێو سەرجەم یانەكانی كوردستان بەشداری لەم پاڵەوانیەتیە دەكات، كە بریارە12 ئەم مانگە بە بەشداریی32 یانە یارییەكانی لە شاری بەغدا بەرێوە بچێت.
تیپكەش بەشێوەیەكی باش ئامادەكاری بۆ كێبركئیەكانی ئەم پاڵەوانیەتیە كردووە، بۆبەھێزی كردنی پێكھاتەی تیپكەشی دوویاریزانی پشێگەری ئێرانی بۆ ریزەكانی گواستراوهتهوه.
یاریزانەكانی ئەم یانە زۆرینەی پێكھاتەی ھەڵبژاردەی عێراق لە فووتساڵ پێك دەھێنن. گۆڵپارێزی تیپهكەش ئەزموونی ئەم یاریزانانە بە ھۆكارێكی باش دەزانێت بۆ ململانئی كردن لە سەرپلەكانی پێشەوەی پاڵەوانیەتیكە.
یانەی گازی باكور لە سالانی رابردوو دووجار نازناوی پاڵەوانییەتیی فووتساڵی یانە پلەیەكهكانی عێراقی بە دەست ھێناوە.