په‌رله‌مانى عێراق له باره‌ى به‌ڵگه‌نامه‌كانى سعوودیه كۆده‌بێته‌وه
له باره‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كانی تایبه‌ت به عه‌ره‌بستانی سعوودیه له‌لایه‌ن ویكلیكسه‌وه، بڕياره په‌رله‌مانی عێراق دانیشتنێك ئه‌نجام بدات.
K24- رياز
له باره‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كانی تایبه‌ت به عه‌ره‌بستانی سعوودیه له‌لایه‌ن ویكلیكسه‌وه، بڕياره په‌رله‌مانی عێراق دانیشتنێك ئه‌نجام بدات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (21-6-2015)، "لویس كارۆ"، ئه‌ندامی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند: "تا ئێسته زانیاری وردمان ده‌ستنه‌كه‌وتووه له باره‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه سعوودییانه‌ی كه ویكلیكیس بڵاوى كردوونه‌ته‌وه".
روونیشی كرده‌وه، " پێشتر ئه‌و سایته به‌ڵگه‌نامه‌ی تایبه‌تی به عێراق و وڵاتانی ناوچه‌كه‌ش بڵاوكردووه‌ته‌وه و هیچ رێكارێك له‌باره‌یانه‌وه نه‌گیرایه‌به‌ر".
گوتیشی: "عیراق به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ گرنگی نادات به‌و به‌ڵگه‌نامه سعوودییانه، چونكه وڵاته‌كه خۆی له كێشه و جه‌نگدایه، لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ده‌كات و هه‌ڵوێست راده‌گه‌یه‌نێت".
سایتى ویكیلیكس کە بە پێشڕەو لە بڵاوکردنەوەی زانیارییە نهێنیەکان ناسراوە، رۆژی 19ی ئه‌م مانگه، رايگه‌یاند كه توانویه‌تی نزیكه‌ی 500 هه‌زار به‌ڵگه‌نامه‌ی عه‌ره‌بستانی سعوودی ده‌ست بخات، ته‌نیا 70 هه‌زار دانه‌ى بڵاوكردوونه‌ته‌وه، به‌نیازه ئه‌وه‌ی ماوه له‌م نزیكانه بڵاویان بكاته‌وه.