بارزانی و جبووری قۆناغی دوای داعش تاووتوێ دهكهن
جبووری سهردانهكانی بۆ توركیا و ئهمهریكا روونكردهوه
K24 - ههولێر:
سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق, سەرۆکی هەرێمی کوردستانی لە ئەنجامی سەردانەكانی بۆ هەریەك لە وڵاتانی ئەمەریكا و توركیا ئاگاداركردەوە.
لە کۆبوونەوەیەکی نێوان مەسعوود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و سەلیم جبووری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بیروڕا لەسەر دوا گۆڕانكارییە سیاسییەكانی ناوخۆی عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا و سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق, سەرۆکی هەرێمی کوردستانی لە ئەنجامی سەردانەكانی بۆ هەریەک لە ئەمەریكا و توركیا ئاگاداركردەوە.
هەر لەوكۆبوونەوەیەدا گفتوگۆ لەسەر باردۆخی سەربازی ناوچەكانی شەڕ و قۆناغی دوای لەناوچوونی داعش و قەیرانی دارایی و مەترسییەكانی سەر پڕۆسەی سیاسیی عێراق كرا.