"جبوورى رازى بووه ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه"
سه‌ليم جبوورى، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، رايگه‌ياندووه، ئاماده‌يه ده‌ست له پۆستى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بكێشێته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌ليم جبوورى، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، رايگه‌ياندووه، ئاماده‌يه ده‌ست له پۆستى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بكێشێته‌وه.
ئه‌ندامى مانگرتووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران مه‌شعان جبوورى رايگه‌ياند، سه‌ليم جبوورى رازى بووه ده‌ست له كاربكێشێته‌وه.
گوتيشى: ئه‌و نوێنه‌رانه‌ى وه‌ك شاندێك چووبوونه لاى جبوورى قسه‌يان له‌گه‌ڵيدا كردووه و جبوورى به حاكم زاملى وتووه، ماوه‌ى يه‌ك كاتژمێر ده‌رفه‌تم پێ بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى راى كوتله‌كه‌م له باره‌ى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌م وه‌ربگرم و كۆبوونه‌وه‌يان له‌گه‌ڵ بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ى كوتله‌كه‌شم رازى بێت به بڕيارى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌م.
دوێنێ چوارشه‌ممه، سه‌ليم جبوورى ناچار بوو دانيشتنى ئاسايى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران به هۆى پێكداهه‌ڵپژانى نوێنه‌رانى كوتله سياسييه‌كان به تايبه‌تى ده‌مه‌قاڵێى نێوان عاليه نوسه‌يف و ژماره‌يه‌ك نوێنه‌رانى هاوپه‌يمانى كوردستانى دوابخات بۆ ئه‌مڕۆ.
ئه‌مڕۆش دانيشتنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران وه‌ك دوو رۆژى رابردوو، خاڵى نه‌بوو له پشێوى و ده‌نگه ده‌نگ، به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى مه‌شعان جبوورى داوايه‌كى خسته‌ڕوو بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌ى هه‌ر سێ سه‌رۆكايه‌تييه‌كه‌ى وڵات.
له 12ى نيسانه‌وه ژماره‌يه‌ك له نوێنه‌ران وه‌ك ناڕه‌زايه‌تى ده‌ربڕين له به‌رامبه‌ر پێكهاته‌ى كابينه‌ى حكومه‌ت و هه‌نگاوه‌كانى چاكسازى له ناو ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران مانيانگرتووه.
مانگرتووه‌كان سه‌ره‌تا ته‌نيا له پێكهاته و چاكسازييه‌كانى حكومه‌تى عه‌بادى ناڕازى بوون و دواتر داواى گۆڕينى ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانيان كرد.