زەیدی بەڕێوەبردنی دەروازە سنوورییەکان و گومرگ بە راوێژکارێکی نوێ دەسپێرێت

سەرۆکوەزیرانی عێراق، بڕیاری بەخشینی سامی سوودانی لە پۆستەکەی و سپاردنی ئەرکی راوێژکاری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری دەروازە سنوورییەکان و گومرگ بە حەسەن عگێلی دا.

هەینی، 19ـی حوزەیرانی 2026، عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، فەرماێکی دیوانی دەرکرد، بۆ بەخشینی سامی سوودانی لە پۆستی راوێژکاری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری دەروازە سنوورییەکان و گومرگ، هەروەها راسپاردنی حەسەن عگێلی بۆ وەرگرتنی پۆستەکە.

لە لایەکی دیکەوە و پەیوەست بە دۆسیەی پاراستنی سنوورەکان، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ رێنمایی ئاراستەی دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکانی چالاک لە دەروازە سنوورییەکان کرد بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی چاودێری و هەواڵگری و پێشکەشکردنی راپۆرتی خولی بە بەڕێوەبەرانی دەروازە سنوورییەکان.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەیەوە رایگەیاند: ئامانج لەم ڕێنماییانە توندکردنی رێوشوێنەکانە بۆ ڕێگری لە پێشێلکاری و چاودێریکردنی هەر پڕۆسەیەکی قاچاخچێتی یان دەستکاریکردنێک.