وه‌زاره‌تی دارایی: ئه‌وانه‌ی له‌م به‌رواره دوو مووچه‌یان وه‌رگرتووه لێیان وه‌رده‌گیرێته‌وه
"یاساكه ئاماژه بۆ لێبڕینی مووچه له‌و مووچه‌خۆرانه كردووه كه پێشتر دوو مووچه‌یان وه‌رگرتووه"
K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ی رێنماییه‌كی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری كه واژووی ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابووری له‌سه‌ره، رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وانه‌ی دوو مووچه‌یان هه‌یه یه‌كێك هه‌ڵبژێرن و به‌شێكیشیان لێیان وه‌رده‌گیرێته‌وه.
وه‌زاره‌تی دارایی رایگه‌یاند، به گوێره‌ی مادده‌ی 14ـی یه‌كه‌م له یاسای چاكسازی، جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ئاسه‌واری دارایی و دادوه‌ری لێناكه‌وێته‌وه.
راشیگه‌یاند، یاساكه ئاماژه‌ی بۆ لێبڕینی مووچه له‌و مووچه‌خۆرانه كردووه كه پێشتر دوو مووچه‌یان وه‌رگرتووه.
روونیكرده‌وه، ئه‌وانه‌ی دوو مووچه‌یان له پێش 1-7-2020 وه‌رگرتووه، ته‌نیا یه‌ك مووچه‌یان راده‌گیرێت و ئه‌وه‌ی دیكه‌یان لێ وه‌رناگیرێته‌وه، ئه‌و مووچه وه‌رده‌گرن كه خۆیان هه‌ڵیانبژاردووه،
روونیكرده‌وه، هه‌ر مووچه‌خۆرێك له دوای 1-7-2020 دوو مووچه‌ی وه‌رگرتبێت، زیاده‌كه‌ی لێوه‌رده‌گیرێته‌وه، یه‌ك مووچه‌شی پێده‌درێت.