فەرماندەیەكی سوپای عێراق: لە چەند رۆژی داھاتوو فەللوجە رزگار دەكرێت
"ھێزەعێراقییەکان لە دەروازەی باشووری فەللوجەوە بەرەو ناوەندی ئەو شارە دەڕۆن"
K24 - ھەولێر
فەرماندەیەكی باڵای ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی شاری فەللوجە دەڵێ، لە چەند رۆژی داھاتوو تەواوی ئەو شارە لە بندەستی داعش رزگار دەكرێت.
جنراڵ عەبدولوەھاب ساعدی، فەرماندەی باڵای سوپای عێراق لە ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی فەللوجە بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند: "ھێزەعێراقییەکان لە دەروازەی باشووری فەللوجەوە بەرەو ناوەندی ئەو شارە دەڕۆن، ئەمەش بە مەبەستی پاراستنی گیانی خەڵکی سڤیلە، ئاشکراشی کرد کە لە چەند رۆژی داھاتوودا سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنەکە رادەگەیەنن".
ئەو فەرماندە سەربازییە گوتیشی: "بەگوێرەی زانیارییەکانمان داعش ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێلی بۆمبێڕێژکراوی لە ناوەندی ئەو شارە ئامادەکردوون بە مەبەستی رێگریکردن لە پێشڕەوییەکانی ھێزە عێراقییەکان".