ئۆپه‌راسیۆنی باشووری موسڵ به كۆتاییهاتووه
ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنی حاج عه‌لی به‌رده‌وامه
K24 – هه‌ولێر
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند ئۆپه‌راسیۆنی باشووری موسڵ به یه‌ك گه‌یشتنی هێزه‌كانی هه‌ردوو میحوه‌ری رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا له گیاره به كۆتاییهات.
لیوا نه‌جم جبوری وتی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردن ناوچه‌كانی باشووری موسڵ به یه‌ك گه‌یشتن هێزه‌كانی هه‌ردوو میحوه‌ری رۆژهه‌لاتی و رۆژئاوا له ناحیه‌ی گیاره له باشووری موسڵ بهكۆتاییهاتووه.
ئه‌وه‌شی وتی كه هیزه‌كانی میحوه‌ری رۆژهه‌ڵات سه‌ر به فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی نه‌ینه‌وا له‌سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌رده‌وامن بۆ رزگاركردنی ناوچه‌ی حاج عه‌لی كه هه‌شت كیلۆمه‌تر له ناحیه‌ی گیارهوه دووره.
سه‌باره‌ت به مێحوه‌ری رۆژئاوا، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی نه‌ینه‌وا وتی ئۆپه‌راسیۆنی هیزه‌كانی میحوه‌ری رۆژئاوا ئه‌مڕۆ له ناوچه‌كانی باكووری بێجییه‌وه به‌ره‌وه ناحیه‌ی گیاره ده‌ستیپێكرد و له رووباری دیجله گه‌یشتنه هێزه‌كانی میحوه‌ری رۆژهه‌ڵات.
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و عێراقی و تۆپخانه‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی نه‌ینه‌وا به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی هه‌ردوو میحوه‌ری رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای باشووری موسڵ بوونه.