ئێران ژمارەی پێوانەیی لەبەكارھێنانی كارەبا تۆمار دەكات

K24 - ھەولێر

لە ماوەی دوو ھەفتەی رابردوودا کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بواری بەکار هێنانی کارەبادا دووجار ژمارەی پێوانەیی لە مێژووی خۆیدا تۆمار کردووە.

ناوەندی راگەیاندنی حکوومەتی ئێران رایگەیاند، لە کۆتایی یەکەم مانگی هاویندا و بە هۆی شەپۆلی گەرماوە بەکار هێنانی کارەبا لە ئێران گەیشتووەتە 51 هەزار و 229 مێگاوات کە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو 11 هەزار و 672 مێگاوات زیاترە.

دووھەفتە پێشتر بۆ یەکەم جار لە مێژووی بەکار هێنانی کارەبا لە وڵاتی ئێراند، ئاستی بەکار هێنانی کارەبا گەیشتبووە سەرووی 51 هەزار مێگاوات و رێژەی پێوانەیی تۆمار کردبوو، بەڵام لەگەڵ گەیشتنی شەپۆلێکی تری گەرما بۆ ئێران، بۆ جارێکی دیکە ئاستی بەکار هێنانی کارەبا بەرزبوویوەوە و ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کرد.