پێشڕه‌وییه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له گوندی ئه‌بزه‌خ له وێنه‌دا
K24 – هه‌ولێر
له ڤیدیۆیه‌كه، پێشڕه‌وییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری گوێر پیشان ده‌درێت كه گوندی ئه‌بزه‌خ كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن و ئامانجه‌كانی داعش له گونده‌كه ده‌پێكن و له‌ناو ده‌به‌ن و كاروانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌ره‌و كۆنترۆڵكردنی گونده‌كانی دیكه‌ی ناوچه پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن.
هه‌ر له‌ناو گونده‌كه، چه‌كدارێكی داعش خۆی ده‌ته‌قێنێته‌وه، كه پێشمه‌رگه‌یه‌ك به سووكی بریندار بووه، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی كولان به كولان پێشره‌وی ده‌كه‌ن و گونده‌كه له چه‌كدارانی داعش پاك ده‌كه‌نه‌وه و ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی داعش ده‌گرن.