عێراق داوا له كوێت دەكات وەبەرھێنان له‌به‌سره بكات
پارێزگاری به‌سره داوای له بازرگانان و وه‌به‌رهێنه‌رانی كوێت كردووه، سه‌ردانی به‌سره بكه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی پرۆژه و كاری سه‌رمایه گوزاری.
K24 – هه‌ولێر:
پارێزگاری به‌سره داوای له بازرگانان و وه‌به‌رهێنه‌رانی كوێت كردووه، سه‌ردانی به‌سره بكه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی پرۆژه و كاری سه‌رمایه گوزاری.
ماجد نه‌سراوی پارێزگاری به‌سره رایگەیاند، به‌سره پایته‌ختی ئابووری عێراقه و تاكه ده‌روازه‌ی ئاوییه كه عێراق به وڵاتانی ده‌ره‌وه ببه‌ستێته‌وه، بۆیه داوا له وه‌به‌رهێنه‌رانی كوێت ده‌كه‌م ژووری بازرگانی كوێت كاری سه‌رمایه گوزاری زیاتر له پارێزگای به‌سره ئه‌نجامبده‌ن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه عێراق و كوێت له‌سه‌روبه‌ندی واژووكردنی په‌یماننامه‌یه‌كن بۆ دروستكردنی ناوچه‌یه‌ك بۆ بازرگانی ئازاد له ناوچه‌ی سه‌فوان له‌سه‌ر سنووری نێوان هه‌ردوو وڵات، بۆ پته‌وتركردنی بازرگانی نێوانیان.