دانیال هاگاری: لە ئۆپەراسیۆنی رەفەح بە دەیان چەکداری حەماسمان کوشتوون
 
                        K24 - هەولێر
سوپای ئیسرائیل ئاشکرایکرد، لە ئۆپەراسیۆنەکەیان لە رەفەح بە دەیان چەکداری حەماسیان کوشتوون و چەند تونێلێکی دیکەشیان ئاشکرا کردوون.
دانیال هاگاری، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکەیان لە رەفەح سنووردارە و بۆ کۆتاییهێنانە بە حەماس. ئاماژەی بەوەشدا، لە ئۆپەراسیۆنەکەیان سەرنجیان لەسەر پێشڕەویکردنی تاکتیکییە.
ئەو گوتەبێژە دەڵێت: "هێزەکانی ئیسرائیل لە رەفەح لە ئۆپەراسیۆنەکەیان دژی حەماس بەردەوامن، وەک هەوڵێک بۆ کۆتاییهێنان بە حەماس و گەڕاندنەوەی بارمتەکان.
دەشڵێت: " ئۆپەراسیۆنەکەمان لە رەفەح سنووردارە و بەو شێوەیەش دەمێنێتەوە و سەرنجمان لەسەر، پێشڕەویکردنی تاکتیکی و دەستکەوتی سەربازییە. لەوکاتەوەی ئۆپەراسیۆنی رەفەحمان دەستپێکردووە بە دەیان تیرۆریستمان کوشتوون و چەندین تونێلیشمان ئاشکرا کردوون.
ڕۆژی (دووشه‌ممه 6ـی ئایاری 2024) بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی قه‌ته‌ری و میسری بۆ ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له كه‌رتی غه‌ززه نیشان دا، له‌م باره‌وه ئیسماعیل هه‌نیه، سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌كه هه‌ڵوێستی خۆیانی به قه‌ته‌ر و میسر ڕاگه‌یاند.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یاندنی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس، ئیسماعیل ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له محه‌ممه‌د عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی قه‌ته‌ر و عه‌باس كامیل، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری میسری كردووه و ڕه‌زامه‌ندبوونی بزووتنه‌وه‌كه‌ی پێ ڕاگه‌یاندوون.
لای خۆیەوە بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە، 7ـی ئایاری 2024، سوپای ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنی زەمینی بۆ سەر دەروازەی رەفەح دەستپێکرد.
