كۆڵۆمبیا: بانكی ناوەندیی ئەو وڵاتە، وێنەی ماركیز دەخاتە سەر دراو

گابرێل گارسیا مارکێز جارێکی دیکە دەردەکەوێتەوە

بانكی ناوەندیی كۆلۆمبیا دراوێكی نوێی كاغەز دەخاتە بازاڕەكانی وڵاتەكەی، كە وێنەی رۆماننووسی ناودار، گابرێل گارسیا ماركیزی بەسەرەوەیە.

ئەو دراوە نوێیە كۆڵۆمبییەی وێنەی ماركیزی خراوەتە سەر، 50 ھەزار بیزۆی كۆڵۆمبییە، كە بەرامبەر 30,17 دۆلاری ئەمریكییە.

رۆماننووس گابرێل گارسیا ماركیز ساڵی 1927 لە كۆڵۆمبیا لەدایك بووە، خاوەنی ژمارەیەك ڕۆمانی ناودارە. ساڵی 1982 لە پای رۆمانی (سەد ساڵ تەنیایی)، خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبیاتی پێ بەخشرا. ماركیز 17ی نیسانی ساڵی 2014 لە تەمەنی 87 ساڵی كۆچی دوایی كرد.