سابرینا سینگ بۆ كوردستان24: له تێكشكاندنی داعش به‌رده‌وام ده‌بین
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا بۆ كوردستان24 له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی چاوه‌ڕوانكراوی توركیا له ڕۆژاوای كوردستان ده‌ڵێت: له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كه‌مان بۆ تێكشكاندنی داعش به‌رده‌وام ده‌بین.
په‌یامنێرمان عیسا حه‌سه‌ن له وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا دوو پرسیاری ئاراسته‌ی سابرینا سینگ جێگری گوته‌بێژی پێنتاگۆن كرد، پرسیارێكیان له‌باره‌ی هێرشكردنه‌سه‌ر چێشتخانه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له به‌غدا، كه وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه و گوتی: هیچ كۆمێنتێكم نییه، له‌باره‌ی پرسیاری ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی توركیا و سووریاش بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا، گوته‌بێژی پێنتاگۆن گوتی: له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كه‌مان هه‌سه‌ده بۆ تێكشكاندنی داعش له‌و ناوچانه به‌رده‌وام ده‌بین.
سەرەڕای شکستی داعش لە عێراق لە ساڵی 2017 و لە سووریا لە ساڵی 2019، هێشتا شانە نووستووه‌كانیان مایەی مەترسین و هێرشەکانیان دژی هێزەکانی هەسەدە و حکوومەتی سووریا بەردەوامە.
هەسەدە زیاتر لە 10 هەزار چەکداری داعشی لە نزیک 24 دامەزراوە دەستبەسەر کردووە، لە نێویاندا زیاتر لە دوو هەزار کەسی بیانیان تێدایە کە وڵاتەکانیان ڕەتیان کردووەتەوە وەریان بگرنەوە.
ئەو هێزە باس لەوەش دەکات، ساڵانێک لەمەوبەر چەکدارانی داعش لە 60 نەتەوەی جیاواز هاتوونەتە ناو سووریا و لە شەڕەکاندا بە دیل گیراون.
دەسەڵاتدارانی هەسەدە پێشتر ڕایانگەیاندووه، دادگایی گیراوانی داعش دەکەین، بەڵام ڕوون نەبووەتەوە چۆن ئەم دادگاییە دەکرێت و کەی دەست پێ دەکات.