ترامپ: ببمه‌ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هاوكاری ناتۆ ناكه‌م

ناتۆ: ئێمه‌ له‌ عێراق و ئه‌فغانستان هاوكاری ئه‌مه‌ریكامان كردووه‌

K24 - هه‌ولێر:

یێنس ستۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتی رێكخراوی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ)، وەڵامی دۆناڵد ترامپ کاندیدی کۆمارییەکانی ئه‌مه‌ریكای دایە و رایگەیاند، ئەوە ناتۆ بوو لە رووداوی 11ی سێپتێمبەر و شەڕی عێراق و ئەفغانستان بە ھانای ئەمریکاوە ھات و ھاوکاری کرد.

دۆناڵد ترامپ لە کەمپینی ھەڵبژاردنەکانیدا رەخنە لە ناتۆ گرت و رایگەیاند ئەگەر ببێت بە سەرۆکی ئەمریکا وەك پێشتر ھاوکاری ناتۆ ناکات.

ئەم لێدوانەی ترەمپ بە بیانووی ئەوەی کە ھەندێك ئەندامی ناتۆ وەک پێویست ھاوکاریی رێکخراوەکەیان ناکەن و قورسایی لەسەر شانی ئەمریکایە.

سکرتێری گشتی ناتۆ وەڵامی ترەمپی دایەوە و رایگەیاند ئەوە ناتۆ بوو لە 11 سێپتێمبەر و شەڕی عێراق و ئەفغانستان ھاوکاری ئەمریکای کرد و ئێستاش بەھەزاران سەربازی ناتۆ لە ئەفغانستانن ئەمەش گرنگی ناتۆ دەردەخات بۆ ئەمریکا.