پێترايۆس: سياسهتهكانى مالكى داعشى درووستكرد
سەرۆکی پێشووی ئاژانسی ھەواڵگری سی ئای ئەی ئەمریکی ئاشکرای كرد، ھۆکاری سەرەکی لە دروستبوونی داعش و بەھێزبوونی ئەو گروپە لە عێراق، دەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتەکانی نوری مالیکی سەرۆکی وەزیرانی پێشووی عێراق.
K24 – ههولێر:
سەرۆکی پێشووی ئاژانسی ھەواڵگری سی ئای ئەی ئەمریکی ئاشکرای كرد، ھۆکاری سەرەکی لە دروستبوونی داعش و بەھێزبوونی ئەو گروپە لە عێراق، دەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتەکانی نوری مالیکی سەرۆکی وەزیرانی پێشووی عێراق.
لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی پی بی ئێسی ئەمریکی، دەیڤد پاترایۆسی سەرۆکی پێشووی سی ئای ئەی، رایگەیاند، پێچەوانەی بڕوای دۆناڵد تڕەمپی کاندیدی کۆمارییەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا کە پێیوایە سیاسەتەکانی ئەمریکا لە عێراق بوونە هۆى دروستبوونی داعش، بهڵام ھۆکاری سەرەکی دروستبوونی داعش لە عێراق سیاسەتە ھەڵەکانی مالیکی و پشتگوێخستنی سوننەکان بوو لەلایەن دەسەڵاتداری ئەوکاتی بەغداوە.
ئەو بەرپرسە باڵایەی پێشووی ئەمریکا گوتيشى: ئەویش لەوبڕوایەدابوو کە پێویست بوو ئەمریکا بەتەواوەتی لە عێراق نەکشێتهوه و نزیکەی ١٠ ھەزار سەربازی لەو وڵاتە بمابانهوه.