نوری مالیکی تا ئێستا موچە و دەرماڵەی جێگری سەرۆک کۆمار وەردەگرێت
دەرماڵەی جێگری سەرۆک کۆمار مانگانە ١٢٥ ملیۆن دینارە کە ٣٦ ملیۆن، موچەی خۆیەتی و ئەویتریش دەرماڵەی پاسەوانەکانییەتی.
K24 – ههولێر:
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق رایگەیاند، سەڕەڕای هەڵوەشاندنەوەی هەردوو پۆستی جێگری سەرۆک کۆمار و جێگری سەرۆک وەزیران کە حەیدر عەبادی وەک وەرەقەی چاکسازی ساڵی رابردوو دەستی پێکرد، نوری مالیکی جێگری سەرۆک کۆمار، دوای لادانیشی لە پۆستەکەی تاکو ئێستا موچە و دەرماڵەی تەواوی ئەو پۆستە وەردەگرێت.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە تا ئێستا ناوبراو کۆشکی کۆماری چۆڵ نەکردووە و ئەحمەدی کوڕی و کچە گەورەکەی تێیدا دەژین لە ناوچەی سەوزی بەغدا و حکومەت بەشێک لە پارەی کرێیەکەی بۆ دەدات، سەرەڕای پارەی پاسەوانەکانی و بەکارهێنانی ئوتۆمبێلی حکومەت.
دەرماڵەی جێگری سەرۆک کۆمار مانگانە ١٢٥ ملیۆن دینارە کە ٣٦ ملیۆن، موچەی خۆیەتی و ئەویتریش دەرماڵەی پاسەوانەکانییەتی.