هاوپهیمانی نێودهوڵهتی: دیاریكردنی كاتی ئۆپهراسیۆنی موسڵ كاری هێزه عێراقییهكانه
گوتهبێژی هاوپهیمانی نێودهوڵهتی دژی داعش له بارهی كاتی ئۆپهراسیۆنهكه قسه دهكات
K24 - ههولێر:
جۆن دۆریان وتەبێژی ھێزی ھاوپەیمانان لە شەری دژ بە داعش لە وەڵامی پرسیارێکدا بۆ دیاریکردنی کاتی دەسپێکردنی ئۆپەراسیۆنی موسڵ رایگەیاند، تەنھا ھێزە عێراقيیەکان دەتوانن کاتی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکە دیاری بکەن.
ئەم وتانەی دۆریان لەکاتێكدایە کە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاندبوو 19 مانگی داھاتوو ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ دەست پێ دەکات. دۆریان پلانی ھاوپەیمانانی بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ و چۆنیەتی ھاوکارییەکانیان بۆ ھێزە عێراقیەکان خستەڕوو.