وەزارەتی دارایی خشتەیەكی نوێی دابەشكردنی مووچەی بڵاوكردەوە
K24 – ھەولێر
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان خشتەیەكی نوێی مووچەی بڵاوكردەوە و بە گوێرەی خشتەكە سبەی دوو فەرماندەی ھێزی پێشممەرگە مووچە وەردەگرن.
لە راگەیاندراوەكەی وەزارەتی دارایی ھاتووە: "رۆژی سێ شەممە و چوار شەممە بەرواری 20-21/12/2016، مووچەی فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی و فەرماندەی پێشمەرگەی بەرگری و فریاکەوتن دابەش دەکرێت".