بازرگانی عه‌ره‌ب له هه‌رێمی كوردستان ئیقامه ده‌ردێنن
بازرگانانی كوردستان دڵنیان له دۆخی دوای سه‌ربه‌خۆیی
K24 - ھەولێر
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، بازرگانانی هه‌رێمی كوردستان دڵنیان له‌وه‌ی دۆخی بازاڕی هه‌رێمی كوردستان دووچاری گرفت و گه‌مارۆ نابێت، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه ده‌رفه‌تی كار و بازرگانی زیاتر ده‌كات، هه‌ر بۆیه ژماره‌یه‌ك بازرگانی عه‌ره‌ب سه‌رگه‌رمی دره‌هێنانی ئیقامەی هه‌رێمی كوردستانن، بۆ ئه‌وه‌ی له كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆدا، بواری كاركردنیان هه‌بێت.