ئەمڕۆ بكوژانی مەلا مەحموود دادگایی دەكرێن
كەسوكاری داوا دەكەن بكوژان بە سزای خۆیان بگەیەندرێن
K24 - ھەولێر
پەیامنێری كوردستان24 لەبەردەم دادگای ھەولێر رایگەیاند: "ئەمڕۆ بكوژانی مەلا مەحموود لە دادگای ھەولێر دادگایی دەكرێن، دانیشتنی دادگا بۆ دادگایی كردنیان دەستیپێكردووە".
ژمارەیەك لە كەسوكاری مەلا مەحموود، لەبەردەم دادگایی ھەولێر چاوەڕێی بڕیاری دادگا دەكەن بۆ سزادانی بكوژەكان، یەكێك لەو كەسانەی لەوێ وەستاوە بە كوردستان24 گوت: "ھیوادارین دادگا سەربەخۆ بێت و بكوژانی مامۆستا مەحموود بە سزای خۆیان بگەیەنن".
وەك كەسوكاری مەلا مەحموود ئاماژەیان پێكرد، دایك و باوك و خوشك و برای مەلا مەحموود، ئامادەی دانیشتنی دادگاییكردنی بكوژانی كوڕەكەیانن.
رۆژی 31/1/2017، مەحموود عوسمان ناسراو بە مەلا مەحموود، كە دوكانی ئاڵوگۆڕی دراوی ھەبوو، لەلایەن ژمارەیەك كەس كوژرا، دوایی رووداوەكە ھێزەكانی ئاسایشی ھەولێر دەستیان بە لێكۆڵینەوە كرد و توانیان سێ لە بكوژانی مەلا مەحموود دەستگیر بكەن و لە لێكۆڵینەوەكانیشدا تاوانباران دانیان بە تاوانەكە دانا.