هه‌ولێر و به‌غدا جه‌خت له‌ گفتوگۆ ده‌كه‌نه‌وه

ھەرێمی كوردستان ئامادەیە بۆ گفوگۆی بێمەرج

K24 - ھەولێر

لایەنە کوردستانییەکان ئامادەیی خۆیان پێشان داوە كه‌ به‌بێ مەرج لەگەڵ بەغدا گفتوگۆ بکەن، بەڵام بەغدا مەرجی بۆ گفتوگۆکان داناوە بەرپرسێکی پارتی رایدەگەیەنێت، لەم نزیکانە گفتوگۆکانی هەولێرو بەغدا دەست پێدەکەنەوە و مەرجی سەپێنراویش قبووڵ ناکرێت، دەشڵیت، ئەو پلانەی لەسەر هەرێمی کوردستان هەبوو شکستی پێ هێنراوە.