كوردستان هێلكه‌ی ناوخۆ ره‌وانه‌ی عێراق ده‌كات و هێلكه‌ی توركی هاورده ده‌كات
"خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان هێلكه‌ی توركی ده‌كڕن و هێلكه‌ی ناوخۆیان ناوێت"
K24 - ھەولێر
هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌مێكی زۆری هێڵكه‌ی هه‌یه كه به‌شی پێداویستی ناوخۆیی ده‌كات، كه‌چی له توركیاوه هێلكه‌یه‌كی زۆر هاورده ده‌كرێت، خاڵی سه‌رنجڕاكێش ئه‌وه‌یه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و هێڵكهیە ناخۆن كه له‌ناوخۆدا به‌رهه‌مدێت چونكه ره‌نگه‌كه‌ی قاوه‌ییه، بۆیه ره‌وانه‌ی باشووری عێراق ده‌كرێت، له به‌رامبه‌ردا له توركیاوه هێلكه‌ی سپی هاورده ده‌كرێت.
ته‌نها له‌به‌ر ئاره‌زووه‌كان، ساڵانه به ملیۆنان دۆلار ده‌برێته ده‌رەوه‌ی وڵات، به‌رهه‌مهێنانی هێلكه له‌ناوخۆدا قۆناخی خۆ بژێوی تێپه‌ڕاندووه، كه‌چی هێشتا له ده‌روه هاورده ده‌كرێت، ته‌نها له‌به‌ر ڕه‌نگی قه‌پاغه‌كه‌ی قاوه‌ییه، ئار‌زووی هاووڵاتییان بۆ هێلكه‌ی سپیه، بۆیه ساڵانه به‌ملیۆنان دۆلار هێلكه بۆ هه‌رێمی كوردستان هاورده ده‌كرێت.
ھاووڵاتییەك لەبازاڕی ھەولێر لەسەر ئەو پرسە بە كوردستان24 راگەیاند: "لەلامان بووەتە عادەت دەنا جیاوازی لە نێوان ھێلكەی سوور و سپی نییە، بەڵام ئێمە ھەمووكات ھەر ھێلكەی سپیمان كڕیووە".
سەبارەت بە جیاوازی تام لەنێوان ھێلكەی سپی و سوور، ھاووڵاتییەكی دیكە پێی وایە: "لە رووی تامەوە ھیچ جیاوازی لەنێوان ھێلكەی سپی و سوور نییە، بەڵام بووەتە عادەت و منداڵەكانیشمان ھەر حەزیان لە ھێلكەی سپییە".
ره‌نگه بازاڕی هێلكه‌ی هه‌رێمی كوردستان، سه‌یرترین بازاڕبێت، چونكه به‌رهه‌می ناوخۆیی هێلكه‌ی قاوه‌ییه و هه‌نارده‌ی باشووری عێراق ده‌كرێت، كه‌چی له‌ناوخۆدا خواست له‌سه‌ر هێلكه‌ی سپی زۆره كه له توركیاوه، هاورده ده‌كرێت.
ھ.م