به‌غدا 68 ملیار دینار بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ته‌رخان ده‌كات
لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری عێراق: به‌غدا بۆی ده‌ركه‌وتووه كه به‌بێ پێشمه‌رگه داعش بنبڕ ناكرێت
K24- هه‌ولێر:
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24، ناسر ھەركی، ئەندامی لێژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای كرد، "لە كۆبوونەوەی لێژنەی ئاسایش و بەرگری له په‌رله‌مانی عێراق، لەگەڵ فەرماندەكانی ھێزی وشكانی، ئاسمانی و ده‌ریایی عێراق، فه‌رمانده عێراقییه‌كان جه‌ختیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی تیرۆر كردوویه‌تی شایانی له‌به‌رچاوگرتنه.
هه‌روه‌ها گوتی: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی عێراق رایانگه‌یاندووه، ئه‌وان رازی بوونە 68 ملیار دینار بخرێتە سەر بودجه‌ی وەزارەتی بەرگری عێراق بۆ ئه‌وه‌ی بۆ پێشمەرگە خەرج بكرێت".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، ئاماژه به‌وه نه‌كراوه ئەو بڕه پارەیە لەلایەن خودی وەزارەتی بەرگری دابەش بكرێت یاخۆد نا، به‌ڵام بڕیاری له‌سه‌ر دراوه.
ناسر هه‌ركی دووپاتیكرده‌وه، "ئەوان دانیان بەوەدا ناوە كه نەتواندراوە داعش له هه‌ندێ شوێن بنبڕ بكرێت، بۆیه پێویسته ھەماھەنگی زیاتر له نێوان هێزه عێراقییه‌كان و پێشمه‌رگه‌دا هه‌بێت و له‌سه‌ر ئه‌وه بگه‌نه رێككه‌وتن، كه ئاسایشی ئه‌و شوێنانه به هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان هه‌ردوو لا بپارێزرێت، بۆ ئەوەی رێگری لە سەرھەڵدانەوەی داعش بكرێت".
جه‌ختیشی كرده‌وه، "عێراق گه‌یشتووه‌ته‌وه ئه‌و بڕوایه‌ی كه ناتوانن به‌بێ پێشمه‌رگه داعش له‌و ناوچانه بنبڕ بكه‌ن، هه‌روه‌ها گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی، كه به‌ڕاستی پێشمه‌رگه به‌شێكی گرنگه له سیسته‌می به‌رگری عێراق".
H.B