شه‌ش فراكسيۆنى كورديى له په‌رله‌مانى عێراق راگه‌يه‌ندراوێكى هاوبهشيان بڵاوكرده‌وه
كۆك بوون له‌سه‌ر گرنگى شه‌فافيه‌ت له دۆسيه‌ى نه‌وتى عێراق و هه‌رێمى كوردستان
K24 – به‌غدا:
ئه‌مڕۆ شه‌ش فراكسيۆنى كوردستانى به سه‌رپه‌رشتى به‌شير حه‌داد، جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كۆبوونه‌وه.
دواى كۆبوونه‌وه‌كه، راگه‌يه‌ندراوێكى هاوبهشيان بڵاوكرده‌وه و كوردستان24 وێنه‌يه‌كى ئه‌و راگهيهندراوهى به‌ده‌ستگه‌يشتووه، كه تێيدا لايه‌نه‌كان رايانگه‌ياندووه، هه‌موويان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه:
يه‌كه‌م: فراكسيۆنه كوردستانييه‌كان پشتيوانى له داواى پارێزگاكانى به‌سره و نه‌ينه‌وا ده‌كه‌ن.
دووه‌م: هه‌وڵه‌كانيان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافه‌كانى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان و ناوچه دابڕێندراوه‌كان، به تايبه‌تى له پرسى بودجه و له‌م رووه‌شه‌وه داوا له هه‌ردوو لاى حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى فيدراڵ ده‌كه‌ن، پابه‌ند بن به ياساى بودجه‌ى عێراقه‌وه دواى په‌سندكردنى.
سێيه‌م: جه‌ختيان له‌سه‌ر گرنگى هه‌ماهه‌نگى نێوان نوێنه‌رانى كورد و حكومه‌تى هه‌رێم و كاربه‌ده‌ستانى كورد له به‌غدا كرده‌وه.
چواره‌م: فراكسيۆنه كوردستانييه‌كان كۆك بوون له‌سه‌ر گرنگى شه‌فافيه‌ت له دۆسيه‌ى نه‌وتى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه دابڕێندراوه‌كان و هه‌وڵدان بۆ باشكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا.
پێنجه‌م: فراكسيۆنه كوردستانييه‌كان رێككه‌وتن له‌سه‌ر به‌رده‌وامى كۆبوونه‌وه هاوبه‌شه‌كان به شێوه‌يه‌كى مانگانه بۆ ئه‌وه پرسانه‌ى كه په‌يوه‌ستن به ژيانى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان و ناوچه دابڕێندراوه‌كان.
ئه‌م فراكسيۆنانه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شدار بوون و واژوويان له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه كردووه:
پارتى ديموكراتى كوردستان
يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان
بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان
هاوپه‌يمانى ديموكراسى و دادپه‌روه‌رى
يه‌كگرتووى ئيسلامى كوردستان
كۆمه‌ڵى ئيسلامى كوردستان