بریندارێكی یه‌كه‌م رۆژی راپه‌ڕینی 91 تا ئێستاش گوللـه‌یه‌ك له كه‌للـه‌ی سه‌ری ماوه‌ته‌وه
10 ساڵ ئه‌وروپا گه‌ڕاوه.. دواجار له كۆخێكی سنووری رانیه گیرساوه‌ته‌وه
K24- هه‌ولێر:
یەکێك لە بریندارەکانی یەکەم ڕۆژی ڕاپەڕینی بەھاری1991، ماوەی 28 ساڵە فیشەکێك لە کەللـەی سەریدا ماوەتەوە، بۆ دەرھێنانیشی سنووری چەندین وڵاتی ئەوڕوپای بە قاچاغ بڕیوە، بەڵام وەك خۆی دەڵێ، پزیشك پێی گوتووە، ئەگەر فیشەکەکە دەربێنێ، بەشێکی جەستەت ئیفلیج دەبێ.
سه‌لام شه‌پۆل، ئه‌و هاووڵاتییه‌یه، كه له یه‌كه‌م رۆژی راپه‌ڕینی ساڵی 1991 له رانیه، به 2 گوللـه بریندار ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه ئه‌وه‌یه، تا ئێستاش یه‌كێك له گوللـه‌كان له‌ناو كه‌للـه‌ی سه‌ریدا ماوه.
شه‌پۆل له‌به‌رده‌م ئه‌و زیندانه‌ی، كه ئه‌و كات له‌لایه‌ن رژێمه‌وه تێیدا زیندانی كرابوو و هه‌ر له‌و زیندانه‌ش بریندار بوو، چیرۆكی ئه‌و رۆژه بۆ كوردستان 24 ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت: "رۆژی 5ی مارسی ساڵی 1991 له‌و زیندانه به‌ند كرابووین، كاتێك زانیمان بوو به شه‌ڕه ته‌قه و گوللـه له جامی په‌نجه‌ره‌كانه‌وه ده‌هاتنه ژووره‌وه، پاسه‌وانانی زیندانه‌كه‌ش له‌سه‌ر بانه‌وه شه‌ڕیان ده‌كرد، به‌ڵام له‌پڕ هاتنه خواره‌وه و به شپرزه‌یی ده‌یانگوت، بۆ كوێ بچین؟ ئه‌و كات هه‌ستمان كرد شتێك هه‌یه، هه‌مان ئه‌و رۆژه ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیی رانیه‌ش شه‌هید بوون".
ئه‌و برینداره‌ی یه‌كه‌م ڕۆژی ڕاپه‌ڕین، ئێستا له كۆخێكدا ده‌ژیێت، كه سه‌رچاوه‌ی حه‌سانه‌وه و كار و كاسبییه‌كه‌شیه‌تی, به‌ڵام وه‌ك خۆی باسی لێوه ده‌كات، "مانه‌وه‌ی گوللـه‌كه له كه‌للـه‌ی سه‌ریدا بۆته گه‌وره‌ترین نه‌هامه‌تی و ئازار بۆی, وه‌ك خاوه‌ن پێداویستیێكی تایبه‌ت، تا ئێستا هیچ كه‌س و لایه‌نێك ئاوڕی لێ نه‌داوه‌ته‌وه".
بۆ دەرھێنانی ئەو فیشەکەی لە کەللـەی سەریدا ماوە، شەپۆل لە ساڵانی کۆتایی نەوەدەکان بە قاچاغ خۆی گەیاندۆتە ئەوڕوپا و چەندین وڵات گەڕاوە, ماوه‌ی زیاتر لە ۱۰ ساڵ لەوێ ماوەتەوە، بەڵام وەک خۆی دەڵێت, بە ھۆی ھەستیاریی و مەترسییەکانی دوای نەشتەرگەری، نەشتەرگەرییەکەیان بۆ نەکردووە، ئێستاش گەڕاوەتەوە کوردستان و دەیەوێ بە یەکجاری لێرە بژیێت.
H.B