نه‌یارانی مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانێتی رۆژئاوای ئاسیا سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ن

مەرجەعیەت و نوری مالکی و پارێزگای کەربەلا توڕەیی خۆیان پیشانداوە

K24 – به‌غدا:

کاردانەوەکان دژی شێوەی مەراسیمی کردنەوەی پاڵەوانێتی رۆژئاوای ئاسیا لە کەربەلا تا دێت زیاد ده‌بن.

مەرجەعیەت و نوری مالکی و پارێزگای کەربەلا توڕەیی خۆیان پیشانداوە و پێیان وایە گۆرانی و سەما لە کەربەلای پیرۆز و شاری ئیمام حوسێن رێگە پێدراو نییە.

ھەروەھا وەقفی شیعی سکاڵای لە سەر ئامادەکارانی مەراسیمەکە تۆمارکردووە.

کچە پێشکەشکاری پاڵەوانێتیەکە، نور ماجد بۆ کوردستان24 دواو و باسی له‌وه‌ كرد، ئەوەی نمایش کراوە گۆرانی و سەما نەبووە، بەڵکو پێشکەش کردنی تابلۆیەکی ھونەری بووە بۆ سروودی نیشتمانی عێراق.

نور ماجد گوتیشی: ئەو لایەنانەی قسەیان لە سەر بابەتەکە کرد زیاتر لایەنی ئایینى بوون، زۆر باش لەوە نەگەشتبوون، ئەوە مەراسیمە، بەڵکو وا تێگەشتبوون ئەوە ئاھەنگی گۆرانی و سەمایە، بۆیە ئەمە کاردانەوەی ھەبوو، بەڵام مەراسیمەکە بریتی بوو لە تابلۆیەکی ھونەری، دواتریش کە بڵاوکرایەوە، ئەوان بۆچوونیان گۆڕا، بە تایبەت ئەوانەی زۆر دژی بوون، ئێستا ھیچ ناڵێن.