ئیداره‌ی ئه‌نبار له‌سه‌ر په‌لاماردانی هاووڵاتیێكی كورد له فه‌لوجه هاته ده‌نگ
له‌رێگه‌ی كوردستان 24ـه‌وه سوپاسی سه‌رۆك بارزانی و خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
K24- ئه‌نبار:
پارێزگاری ئه‌نبار نیگه‌رانی خۆی له په‌لاماردانی هاووڵاتیێكی كورد له‌لایه‌ن دوو كه‌سی عه‌ره‌به‌وه له فه‌لوجه راگه‌یاند و جه‌ختیكرده‌وه، هێرشبه‌ران له یاسا ده‌رچوون و رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێنه‌وه.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24، عه‌لی فه‌رحان، پارێزگاری ئه‌نبار دووپاتیكرده‌وه، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته، محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق به‌ره‌وام له‌سه‌ر هێڵ بووه، بۆ ئه‌وه‌ی راستییه‌كان ئاشكرا بكرێن.
هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه، ئه‌وانه‌ی په‌لاماری هاووڵاتییه كورده‌كه‌یان داوه، له یاسا ده‌رچوونه و ئێستا ئه‌وان له زیندانن و له داهاتووشدا سزای یاسایی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و تاوانه‌ی كردوویانه وه‌رده‌گرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: نابێت كارێكی له‌مجۆره ببێته هۆی هێنانه‌وه‌ی گرژی له په‌یوه‌ندی نێوان خه‌ڵكی عێراق.
پارێزگاری ئه‌نباڕ ئاماژه‌ی به‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ش كرد، كه هه‌رێمی كوردستان له رۆژانی ته‌نگانه‌دا چۆن باوه‌شی بۆ خه‌ڵكی ئه‌نبار و ته‌واوی پارێزگا سوننه‌نشینه‌كانی عێراق كرده‌وه، له‌مباره‌شه‌وه سوپاسی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، حكوومه‌ت و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی كرد.
له وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێری كوردستان 24، عه‌لی فه‌رحان نه‌یشارده‌وه، كه "زۆر كه‌سی له‌م جۆره توندڕه‌و هه‌ن، كه ده‌یانه‌وێت جیاكاری له نێوان كورد و عه‌ره‌ب دروست بكه‌ن و تۆی ناكۆكی و دووبه‌ره‌كێ له‌نێوانیان بچێنن"، به‌ڵام وه‌ك جه‌ختی كرده‌وه، "ناكرێت ئه‌وه‌ی كه روویدا بگشتێندرێت، چونكه په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزمان له‌گه‌ڵ برایانی كورد هه‌یه و نابێت ئه‌و په‌یوه‌ندییه گه‌وره‌یه بكرێته قوربانی ره‌فتارێكی له‌مجۆره".
گوتیشی: هه‌ر هاووڵاتیێكی كورد له ئه‌نبار شوێن و پێگه‌ی تایبه‌تی خۆیان لای ئێمه هه‌یه و به‌رده‌وام له پێشوازیكردنیان ده‌بین.
هاوكات هونه‌ر بلباس، ئه‌و هاووڵاتییه كورده‌ی كه هێرشی كرابووه سه‌ری، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24 چیرۆكی رووداوی په‌لاماردانه‌كه ده‌گێڕێته‌وه، كه چۆن دوو كه‌س دوای نانخواردنیان له چێشتخانه‌كه‌ی، به شیشی كه‌باب لێیانداوه و سووكایه‌تییان پێكردووه.
بلباس ده‌ڵێت: "دوای نانخواردنهكهیان ئه‌و دوو كه‌سه داوایان لێكردم جله كوردییه‌كانم داكه‌نم، به‌ڵام به قسه‌ی ئه‌وانم نه‌كرد، بۆیه په‌لاماری منیاندا".
ئاشكراشی ده‌كات، پارێزگاری ئه‌نباڕ، قایمقامی فه‌لوجه و به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی فه‌لوجه درێغیان نه‌كردووه و به‌ده‌م ئه‌و كه‌یسه‌وه هاتوون، هه‌ڵوێستی دادگاش به‌رامبه‌ر ئه‌و بابه‌ته به دادپه‌روه‌رانه وه‌سف ده‌كات.
هونه‌ر ده‌ڵێت: دوای رووداوه‌كه ده‌ركه‌وت كه یه‌كێك له دوو هێرشبه‌ره‌كان له ریزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی پله‌ی ئه‌فسه‌ری هه‌یه و ئێستا هه‌ردووكیان سه‌ریان تاشراوه و زیندانی كراون.
H.B