بڕیارێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕێژه‌ی هاتنی گه‌شتیاران زیاد ده‌كات
گه‌شتیارێكی عه‌ره‌ب: دانیشتووانی ھەرێم دەتوانن ناوچە گەشتیارییەكان وەك ده‌رفه‌تێكی ئابووریی بقۆزنەوە
K24 - هه‌ولێر:
حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان بڕیاریدا به‌هه‌ڵگرتنی باج له‌سه‌ر گه‌شتیارانی باشوور‌و ناوه‌راستی عێراق كه پێشتر بڕی ده ھه‌زار دیناریان لێوه‌رده‌گیرا، ئه‌م بڕیاره‌ش وایكرد ڕێژه‌ی هاتنی گه‌شتیاران بۆ سنوری پارێزگای هه‌ولێر و تایبه‌ت ده‌ڤه‌ری سۆران زیاد بكات.
گه‌شتیارێكی عه‌ره‌ب ده‌ڵێت: "ئێمە وەك گەشتیار كە روو لێرە دەكەین، ھیچ جیاوازییەك لە نێوان ئێمەی عێراقی و خەڵكی ھەرێمی كوردستان نابینین، بەڵكو ھەمیشە بە یەك چاو سەیری یەكدی دەكەین، چی كورد بێ یان عەرەب لە كۆتاییدا ھەموومان یەكین، سەبارەت بە ئابووری ناوچەكە، پێموایە دانیشتووانی ھەرێم دەتوانن ناوچە گەشتیارییەكان و ھاوینە ھەوارەكان وەك ھەلێكی ئابوورییانە بقۆزنەوە، بۆ نموونە ئەگەر 10 كەس روو بكاتە ئێرە، ئەوە بێگومان ھەلێكی گەورەیە بۆ بووژانەوەی ئابووری".
لا‌یه‌نی گه‌شتیاریش بڕیاره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌گرنگ و كاریگه‌ر ده‌زانن بۆ بوژانه‌وه‌ی زیاتری ئه‌و كه‌رته.
چونكه گه‌شتوگوزار بۆته سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی داهات بۆ دانیشتوانی باشووری كوردستان، پێشوه‌چوونه‌كانی ئه‌و كه‌رته‌ش هێنده خێران بۆ داهاتی گشتیش كێبڕكێی سه‌رچاوه‌كانی دیكه‌ی داهات ده‌كه‌ن.