هۆشدارییه‌كی توند له ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری عێراقه‌وه بۆ خۆپیشانده‌ران
باسی سزای له سێداره‌دان ده‌كات
K24 - به‌غدا:
ئەنجوومەنی دادوەری عێراق، هۆشداری توند ده‌دات له هەر دەست درێژییەك بە فیشەك بۆ سەر فەرمانگه و دامه‌زراوه سەربازیی و ئەمنییەکان و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و كاره بە تاوان دادەنرێت و تاونبار بە له سێدارەدان سزادەدرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، گوته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هێزه‌كانی پاراستنی یاسا له پارێزگای به‌سره، به نارنجۆكی ده‌ستی هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر و به‌هۆیه‌وه ئه‌فسه‌رێك و 7 كارمه‌ندی پۆلیس برینداربوونه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ ویسام عه‌لیاوی، سه‌ركرده‌ی دیاری عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق و برایه‌كی له میسان كوژران و ئه‌و گرووپه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت، به نارنجۆك هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 25ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2019 خۆپیشاندان له به‌شێك له پارێزگاكانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو، له زۆربه‌ی پارێزگاكانیش خۆپیشاندانه‌كان توندوتیژی تێكه‌وت و به‌هۆیه‌وه 21 خۆپیشانده‌ر كوژراون و زیاتر له 1500یش بریندارن.
ئ. م