خۆپیشاندەران دوو رۆژە بەندەری ئوم قەسریان گرتووە
به‌هۆی توندوتیژییه‌كان له ئوم قه‌سڕ زیاتر له 100 خۆپیشانده‌ر برینداربوون
K24 - هه‌ولێر:
بەهۆی خۆپیشاندان لەبەردەم بەندەری ئوم قەسر لە پارێزگای بەسرە، زیاتر لە 100 خۆپیشاندەر بەهۆی بەکارهێنانی گازی فرمێسك رژێن لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە بریندار بوون.
خۆپیشاندانەکان لەبەردەم بەندەری ئوم قەسر له پارێزگای به‌سره، دوو رۆژە لەسەر یەك بەردەوامە، هێزە ئەمنییەکان بۆ بڵاوە پێکردنیان رێوشوێنیان گرتووەتە بەر و گازی فرمێسك رژێنیان بەسەردا دەبارێنن.
به هۆی توندوتیژییه‌كانیش، ژماره‌یه‌كی زۆر خۆپیشانده‌ر برینداربوونه کە برینی هەندێکیان سەختە.
لە دوێنی هەینییەوە خۆپیشاندەران بەندەری ئوم قەسریان گرتووە، لە هەمانکاتدا رێگەی سەرەکی بۆ کێڵگەی "بازرکانی" نەوتی لە پارێزگای میسان گیراوە، کە کەوتووەتە رۆژهەڵاتی عێراق لەسەر سنووری ئێران.
خۆپیشاندانه‌كانی عێراق له سه‌ره‌تای مانگی ئۆكتۆبه‌ره‌وه ده‌ستیانپێكرد، دواتریش له 25ی ئۆكتۆبه‌ر داواكاری خۆپیشانده‌ران زیاتر و ژماره‌یه‌كی زیاتریان رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
ئه‌مڕۆ 9یه‌م رۆژی خۆپیشاندانه‌كانه، به هۆی پێكدادانی نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌رانیش، به گوێره‌ی ئاماری كۆمیسیۆ مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق، نزیكه‌ی 250 خۆپیشانده‌ر كوژراون و زیاتر له 4 هه‌زاریش برینداربوونه.
? از دقایقی پیش، تجمع دهها هزار نفری از انقلابیون بصره در یک بندر و میدان نفتی «ام القصر». در این تجمعات براثر شلیک مستقیم نیروهای حشدالشعبی، تعداد ۲ تن کشته و ۱۲۰ نفر دیگر زخمی شده اند. pic.twitter.com/T48ycoTqy7
— ائتلاف ۱۰ ꪜ (@etelaf10) November 2, 2019
ئ. م