په‌رله‌مانی عێراق یاسای نوێی هه‌ڵبژاردن تاوتوێ ده‌كات
داوا ده‌كرێت كورسی كۆتا بۆ خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان زیاد بكرێت
K24- هه‌ولێر:
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ لێژنه‌ی یاسایی، له‌باره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان كۆبووه‌وه و جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه، پێویسته یاسای هه‌ڵبژاردن به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه په‌سه‌ند بكرێت، متمانه بۆ شه‌قامی عێراقی و پرۆسه‌ی سیاسی بگه‌ڕێنێته‌وه و زامنی به‌شداری گه‌نجان بكات.
هه‌روه‌ها دووپاتیش كراوه‌ته‌وه، كورسی كۆتا بۆ خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كانیش زیاد بكرێت.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردراوه، بڕگه‌كانی یاسای هه‌ڵبژاردن له لێژنه‌ی یاسایی تاوتوێ بكرێت و، شاره‌زایانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش بۆچوونی خۆیان له باره‌وه ده‌رببڕن.
H.B