نێچیرڤان بارزانی و ئەبراهام حەمادە دۆخی ناوچهکه تاوتوێ دهکهن
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئهبراهام حەمادە، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمهریکا، دوایین پێشهاتەکانی دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان تاوتوێ کرد.
دووشەممە 27ـی نیسانی 2026، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆیندا لەگەڵ ئەبراهام حەمادە ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا، لە بارەی دۆخی ناوچەکە بە گشتی و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا گفتوگۆیان کرد.
لە پەیوەندییەکەدا، هەردوولا دەربارەی کاریگەری و لێکەوتەکانی دۆخەکە، بەتایبەتی لەسەر عێراق و هەرێمی کوردستان، بیروڕایان گۆڕییەوە، لەمبارەیەوە جەختیان لە گرنگیی بەردەوامیی پشتیوانییەکانی کۆنگرێس بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان لە بوارە جیاجیاکاندا کردەوە.
هەروەها رۆڵى هەرێمی کوردستان له پاراستنی ئارامی و سهقامگيريدا، دۆخی سیاسیی عێراق و هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکانيان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییەکە بوو.