دۆخی عێراق ئه‌مه‌ریكییه‌كان نیگه‌ران ده‌كات
"پێویسته حكوومه‌تی به‌غدا داواكارییه ره‌واكانی خۆپێشانده‌ران جێبه‌جێ بكات"
K24- هه‌ولێر:
میت روومنی سیناتۆری كۆمارییه‌كان، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌وان وه‌كو سیناتی ئه‌مریكا نیگه‌رانن به‌رامبه‌ر كوشتنی خۆپیشانده‌رانی عێراق و ئاڵۆزبوونی ره‌وشی ئه‌و وڵاته.
ئه‌و سیناتۆره ئه‌مه‌ریكییه گوتیشی: هیوادارین حكوومه‌تی عێراقی داواكارییه شه‌رعییه‌كانی خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێ بكات.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ئێستا میچی داواكارییه‌كانی خۆپێشانده‌ران به‌رز بووه‌ته‌وه و هه‌رچه‌نده عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌هۆی خۆپێشاندان و گرژییه‌كان ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌ش كرد و له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه په‌سه‌ندكرا، به‌ڵام ئه‌م هه‌نگاوه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانیش نه‌بووه هۆی هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه و ئێستا خۆپێشانده‌ران داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانیش ده‌كه‌ن و جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، به‌ده‌ر له جێبه‌جێكردنی ئه‌و داواكارییه‌یان رازای نابن.
H.B