پەیامی سەرۆك بارزانی لەبارەی هێرشی تیرۆریستان بۆ سەر پێشمەرگە لە خانەقین
"تیرۆریستان هەڕەشەیەکی جیددین بۆ سەقامگیریی تەواوی ناوچەکە"
K24- هه‌ولێر:
دوای هێرشی چه‌كدارانی داعش له شه‌وی رابردوو بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، له نزیك خانه‌قین، كه تێیدا 3 پێشمه‌رگه شه‌هید بوون، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی په‌یامێكی راگه‌یاند:
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
شەوی ڕابردوو، بەهۆی هێرشی تیرۆریستان بۆ سەر پێشمەرگە لە دەوروبەری خانەقین، بەداخەوە 3 پێشمەرگە شەهیدبوون. پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری شەهیدەکان دەکەین و هیوای چاکبوونەوەی خێرایش بۆ بریندارەکان دەخوازین.
پەلامارەکانی ئەمدواییەی تیرۆریستان دەرخەری ئەوەن کە تیرۆریستان خۆیان ڕێکخستووه‌تەوە و هەڕەشەیەکی جیددین بۆ سەقامگیریی تەواوی ناوچەکە.
مسعود بارزانی
٥ـی١٢ـی٢٠١٩
H.B