چه‌ند مادده‌یه‌كی یاسای هه‌ڵبژاردنی عێراق په‌سه‌ند كرا
په‌یامنێری كوردستان 24 ورده‌كارییه‌كانی ده‌خاته‌ڕوو
K24 - به‌غدا:
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، 7 مادده‌ی له یاسای نوێی هه‌ڵبژاردن په‌سه‌ند كرد و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، تێبینی له‌سه‌ر مادده‌كانی 15 و 16ی پرۆژه یاساكه هه‌یه.
به‌شیر خه‌لیل حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند، 7مادده له پرۆژه‌كه یاساكه ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه و په‌سه‌ند كراوه و كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانیش به‌رده‌وامه، به‌ڵام نوێنه‌رانی كورد و چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی دیكه، تێبینیان له‌سه‌ر مادده‌كانی 15 و 16 هه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، رێككه‌وتنكراوه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌و دوو مادده‌یه دوا بخرێت.