فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان هۆڵی په‌رله‌مانی عێراقیان جێهێشت
كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق دواخرا
K24 - به‌غدا:
به‌هۆی بوونی تێبینی له‌سه‌ر مادده‌كانی 15 و 16ی پرۆژه یاسای نوێی هه‌ڵبژاردن، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر دواخرا.
په‌یامنێری كوردستان 24 له به‌غدا رایگه‌یاند، سه‌رجه‌م فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان تێبینییان له‌سه‌ر ئه‌و دوو مادده‌یه هه‌یه و دژی ئه‌وه‌ن قه‌زا و ناحیه‌كان بكرێنه بازنه‌ی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن.
په‌یامنێری كوردستان 24 راشیگه‌یاند، ئێستا كۆبوونه‌وه‌كه بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر دواخراوه و محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داوای له فراكسیۆنه‌كان كردووه له‌سه‌ر ئه‌و دوو مادده‌یه رێبكه‌ون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان پێشتر رێككه‌وتن كرابوو ئه‌و دوو مادده‌یه نه‌خرێته ده‌نگدان، به‌ڵام محه‌مه‌د حه‌لبووسی، پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كه نه‌بووه.
به‌شیر خه‌لیل حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، پێشتر به كوردستان 24ی راگه‌یاند، كه ئه‌و دوو مادده‌یه تێبینی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان و چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی له‌سه‌ر هه‌بووه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه رێككه‌وتن كرابوو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو مادده‌یه دواتر بخرێته ده‌نگدان.
ئ. م