ئه‌ڵمانیا ئیدانه‌ی هێرشكردنه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكای كرد
كاردانه‌وه‌كان به‌رده‌وامن و حه‌شد كشایه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ئیدانه‌ی توندوتیژی و هێرشه‌كانی سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكای له به‌غدای پایته‌خت كرد.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، "ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشانه ده‌كه‌ین، كه كرانه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا. له‌و بڕوایه‌داین، پاراستنی سه‌لامه‌تی و ئاسایشی نێرده دیپلۆماسییه‌كان یه‌كێكه له بنه‌ماكانی سیستمی نێوده‌وڵه‌تی و پێویسته هه‌موو وڵاتان به وردی په‌یڕه‌وی له‌و یاسایانه بكه‌ن.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌ڵمانیا دوای ئه‌وه دێت، كه ئه‌مڕۆ زۆرینه‌ی ئه‌و ئه‌ندام و لایه‌نگرانه‌ی "حه‌شدی شه‌عبی"، كه له دوێنێوه چووبوونه به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له "ناوچه‌ی سه‌وز"ی به‌غدا پاشه‌كشه‌یان كرد و وه‌ڵامی بانگه‌وازه‌كه‌ی رێبه‌رانی حه‌شدیان دایه‌وه.
دوێنێ (سه‌دان) كه‌س له لایه‌نگرانی "حه‌شدی شه‌عبی" له مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی ته‌رمی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی له ئاكامی بۆردومانی فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كوژرا بوون، له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا خۆپیشاندانیان كرد. هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا گازی فرمێسكڕێژیان بۆ بڵاوه‌كردنیان به‌كارهێنا، ئه‌وانیش له به‌رده‌م (دوو) ده‌روازه‌ی باڵیۆزخانه‌كه ئاگریان كرده‌وه.
خۆپیشانده‌ره‌كان ره‌تیان ده‌كرده‌وه، به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا چۆڵ بكه‌ن. داوایان ده‌كرد، سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌ربكرێت.
رووداوی هه‌ڵكوتانه سه‌ر باڵیۆزخانه‌كه له ئاستی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی كاردانه‌وه‌ی جیاجیای لێكه‌وته‌وه.
سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی عێراق داوایان له خۆپیشانده‌ران كرد، زیان له باڵیۆزخانه‌كه نه‌ده‌ن و دوور بكه‌ونه‌وه.
هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، "دۆناڵد تره‌مپ" و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، "مایك پۆمپیۆ" داوایان له به‌رپرسانی باڵای عێراق كرد، باڵیۆزخانه‌كه‌یان بپارێزن، رێگه نه‌ده‌ن خۆپیشانده‌ران هه‌ڵبكوتنه سه‌ری.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (1ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2020)، "حه‌شدی شه‌عبی" له راگه‌یه‌ندراوێكدا، داوای له خۆپیشانده‌ران كرد، رێز له بڕیاری حكومه‌تی عێراق بگرن و بكشێنه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، كه په‌یامه‌كه‌یان گه‌یشتووه. ئێستاش بۆ رێزگرتن له شكۆی ده‌وڵه‌ت و بڕیاری حكومه‌ت بگه‌ڕێنه‌وه.
له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا، "حه‌شدی شه‌عبی" هه‌ڵوێستی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان و كه‌سایه‌تییه سیاسی، ئایینی، رۆشنبیری و میللییه‌كان، به‌رز ده‌نرخێنێت كه "كاره دوژمنكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكایان له دژی حه‌شدی شه‌عبی ره‌تكردووه‌ته‌وه".











