ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری دەداتە ئێران
ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزه‌ی ئه‌تۆم داوا له ئێران ده‌كات زانیاری‌یان له‌باره‌ی یۆرانیۆمه پیتێنراوهكهوه پێبدات.
ئاژانسی ووزه‌ی ئه‌تۆم راپۆرتێكی بۆ وڵاتانی ئه‌ندامی ناردووه و تیایدا داوا له ئێران ده‌كات ده‌ستبه‌جێ زانیاری له‌باره‌ی ئه‌و یۆرانیۆمه پیتێنراوه‌وه بدات كه له وێستگه‌كه‌ی له مانگی 6 ی ساڵی 2025 دا بۆردومان كرا.
له راپۆرته‌كه‌شدا، هاتووه به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی ووزه‌ی ئه‌تۆم جه‌خت ده‌كاته‌وه، پێویسته ئێران به بێ دواكه‌وتن و ده‌ستبه‌جێ پابه‌ندی رێككه‌وتننامه‌ی رێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی بێت و ده‌شڵێت ئێران له ژێر هیچ هه‌ڵومه‌رجێكدا بۆی نییه جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه هه‌ڵپه‌سێرێت.
هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە، تاوه‌كو ئێستا ئاژانسی ووزه‌ی ئه‌تۆم هیچ زانیارییه‌كی له لایه‌ن ئێرانه‌وه له‌باره‌ی مادده و وێستگه ئهتۆمییهكانیهوه كه راگهیهنرابوون پێ نه‌گه‌یشتووه.
ئه‌و راپۆرته ئاماژه‌ش به‌وه دراوه كه ئاژانسه‌كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه‌ی پێ نه‌دراوه ده‌ستی به‌و دامه‌زراوانه بگات به‌مه‌به‌ستی دڵنیابوونه‌وه له بوونی هه‌ر چاڵاكییه‌كی ناوه‌كی جگه له وێستگه‌ی بوشه‌هر.