له‌ ئازربیجان حاڵه‌تێكی دیكه‌ی كۆرۆنا تۆمار كرا

له‌ ئێران گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌

K24 – هه‌ولێر:

هاووڵاتییه‌كی رووسی دوای ئه‌وه‌ی له‌ ئێرانه‌وه‌ رووی له‌ ئازربیجان كردووه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه‌ و له‌وێ خراوه‌ته‌ ژێر چاودێری ته‌ندروستییه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئازربیجان رایگه‌یاند، ئه‌و هاووڵاتییه‌ رووسییه‌ ره‌وشی ته‌ندروستی سه‌قامگیره‌.

له‌ كۆتایی ساڵی رابردوودا، ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی وهانی چین ده‌ركه‌وت و تا ئێستا زیاتر له‌ 80 هه‌زار كه‌س وه‌ك تووشبووی ڤایرۆسه‌كه‌ هه‌ژمار كراوون و 2700 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، كه‌ زۆربه‌یان خه‌ڵكی چینن.