ئەڵمانیا لە خولی راھێنان ھاوكاری ھەرێمی كوردستان دەكات
ئەڵمانیا سیستمە بازرگانییەكەی لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و كوردستان تاقیدەكاتەوە
K24 - ھەولێر
ئه‌ڵمانیا ده‌یه‌وێت له رێگای كه‌سانی شاره‌زا و پسپۆره‌وه خولی راهێنان به‌كه‌سانی خاوه‌ن كار و كریكاران له هه‌رێمی كوردستان بكات، ئه‌مه‌ش دوای واژۆكردنی گرێبه‌ستیكی بارزگانی دێت له‌نێوان یه‌كێتی ژووره بازرگانه‌كانی كوردستان و ئه‌ڵمانیا.
نه‌سرین خه‌لیل، به‌رپرسی نووسینگه‌ی پیشه‌سازی و بازرگانی ئه‌ڵمانی بە كوردستان24ی رایگه‌یاند: "ئه‌ڵمانیا ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بباته قۆناغێكی نوێوە و ژماره كۆمپانیاكانیش زیاد بكات".
گوتیشی: "ئێمه ئۆفیسی په‌یوه‌ندی ئه‌ڵمانی بۆ پیشه‌سازی و بازرگانی، پیشتوانی خاوه‌ن كاره‌كان و ده‌زگاكان ده‌كات، ئێمه بوینەته پردێكی بۆ دروستبوونی ئه‌م په‌یوه‌ندیه، له‌نێوان ئه‌ڵمانیا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كۆمه‌ڵێك كۆمپانیا به‌شێك له وهزارەتهكانی ئه‌ڵمانیا هاوكارن. ده‌مانه‌وێت له‌ڕێگای سیستمێكی نوێوە كه له زۆربه‌ی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوڕاست جێبه‌جێی ده‌كه‌ین، هاوكاری كه‌سانی خاوهنكاران و كرێكاران بكه‌ین، به‌تایبه‌تی له بواری پیشه‌سازیدا، راسته ژماره‌ی كۆمپانیا ئهڵمانیاكان كه‌من له هه‌رێمی كوردستا، به‌ڵام ئێمه له‌هه‌وڵداین بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا بتوانین ژماره‌ی كۆمپانیاكانكان زیاد بكه‌ین".