ئاڵۆزییەکان زیان بە جمووجۆڵی بازرگانی هەرێمی کوردستان دەگەیەنن
"گرژیی هۆکاری کەمبوونەوەی جووڵەی بازرگانییە"
K24 - ھەولێر
به‌هۆی كێشه و ئاڵۆزیه‌كانی ناوچه‌كه‌وە، جموجۆڵی بازرگانی وڵاتانی درواسێ بۆ هه‌رێمی كوردستان كه‌میكردوه.
ساماڵ عەبدولڕەحمان، به‌ڕێوبه‌ری گشتی گومرگی هه‌رێمی کوردستان بە كوردستان24ی راگەیاند: "ھۆكاری سەرەكی ئەو كەمبوونەوەیە بۆ ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە دەگەڕێتەوە و پارسه‌نگی بازرگانیان له هه‌رێمی كوردستان راگرتووه و به‌شێكیش له بازرگانه كورده‌كان كاری بارزگانیان بۆ خوار و ناوڕاستی عێراقیش راگرتووه".