چین لە عێراق غاز بەرھەم دەھێنێت
چین چەند گرێبەستێكی نەوتی لەگەڵ عێراق واژۆ دەكات
K24 - ھەولێر
كۆمپانیای پترۆ چاینای ئاشكرایكرد، كۆمپانیا چینییه‌كان سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا له گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی عێراقدا.
له راگهیاندروێكدا كۆمپانیای دامه‌زراوه‌ی پترۆلی چینی هاتووه، گرێبه‌ستێكیان به گوژمه‌ی 203 میلۆن و 500 ھەزار دۆلار له‌گه‌ڵ عێراقدا واژۆ كردووە، بۆ چاره‌سه‌ر كردنی غازی كبریتی له كێڵگه‌ی نه‌وتی مجنون له به‌سره. بڕیاره پڕۆژه‌كه له 29ی ئەم مانگەدا ته‌واو بكرێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی غازی كبریتی، كه توانای رۆژانه زیاتر لە چوار ملیۆن مه‌تر سێ گۆشه‌یه، ھەروەھا كێڵگه‌ی مه‌جنونی به‌سره له‌لایه‌ن كۆمپانیای نه‌وتی به‌سره‌وه كاری تێدا ده‌كرێت، ئێستا رۆژانه توانای بەرههمهێنانی 240 هه‌زار به‌رمیلی نه‌وتی هه‌یه، به‌ڵام بڕیاره بۆ ساڵی 2021 رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنان نه‌وت له‌و كێڵگه‌یه بۆ 450 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له هه‌ر رۆژێكدا به‌رز بكرێته‌وه.