كۆریای باشوور.. دوای چاكبوونه‌وه‌یان دووباره تووشی كۆرۆنا ده‌بنه‌وه
له جاری دووه‌م ڤایرۆسه‌كه‌یان بۆ هیچ بهركهوتهیهك نه‌گوازراوه‌ته‌وه
K24- هه‌ولێر:
ناوه‌نده‌كانی كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپارێزی له وڵاتی كۆریای باشوور رایانگه‌یاند، دوای چاكبوونه‌وه‌یان له ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئه‌مڕۆ 163 كه‌س دووباره تووشی په‌تاكه بوونه‌ته‌وه.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، ئه‌وانه‌ی دووباره تووشه په‌تاكه بوونه‌ته‌وه، ماوه‌ی ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامی دووباره تووشبوونه‌وه‌یان به په‌تاكه له نێوان رۆژێك بۆ 35 رۆژدا بووه.
له‌كۆی ئه‌و 163 كه‌سه‌ش كه دووباره تووشی په‌تاكه بوونه، نیشانه‌كان به رێژی 43.9% سووكن، له‌كاتێكدا نیشانه‌كان به قورسی له‌سه‌ر 56.1% به قورسی ده‌ركه‌وتوون.
پزیشكان، چاودێری دۆخی ئه‌و 163 كه‌سه‌یان كردووه، كه له دووه‌م جاری تووشبوونیان به په‌تاكه، ڤایرۆسه‌كه‌یان بۆ هیچ بهركهوتهیهك نه‌گوازراوه‌ته‌وه و پشكنینی پزیشكی بۆ 294 به‌ركه‌وته‌یان كردووه و ئه‌نجامه‌كان نیگه‌تیڤ ده‌رچوونه، تا ئێستا هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه نییه، ئه‌وانه‌ی دووباره تووشی په‌تاكه ده‌بنەوە، ڤایرۆسه‌كه‌یان بۆ كه‌سانی دیكه بگوازرێته‌وه.
H.B