عێراق.. 31 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ كۆرۆنا راگه‌یه‌ندران

3 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستدا

K24- هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای له‌ سه‌رانسه‌ری عێراق به‌ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه‌، 31 كه‌سی دیكه‌ به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ تووشی په‌تاكه‌ بوون:

- به‌غدا/ روسافه‌: 7 حاڵه‌ت

- به‌غدا/ كه‌رخ: 2 حاڵه‌ت

- به‌غدا/ شاری پزیشكی: 3 حاڵه‌ت

- نه‌جه‌ف: 5 حاڵه‌ت

- به‌سره‌: 2 حاڵه‌ت

- بابل: 3 حاڵه‌ت

- سه‌ڵاحه‌دین: 1 حاڵه‌ت

- موسه‌ننا: 2 حاڵه‌ت

- كه‌ربه‌لا: 2 حاڵه‌ت

- سلێمانی: 1 حاڵه‌ت

- دهۆك: 3 حاڵه‌ت

هه‌ر به‌گویره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ له‌ ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 3 كه‌سیش به‌هۆی په‌تاكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌:

- حاڵه‌تێك له‌ به‌غدا/ روسافه‌

- حاڵه‌تێك له‌ به‌غدا/ شاری پزیشكی

- حاڵه‌تێك له‌ پارێزگای موسه‌ننا

راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، 33 كه‌سی دیكه‌ به‌ ته‌واوی له‌ په‌تاكه‌ چاك بوونه‌ته‌وه‌، وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌:

- به‌غدا/ روسافه‌: 6 حاڵه‌ت

- به‌غدا/ كه‌رخ: 1 حاڵه‌ت

- به‌غدا/ شاری پزیشكی: 4 حاڵه‌ت

- نه‌جه‌ف: 9 حاڵه‌ت

- سلێمانی: 2 حاڵه‌ت

- هه‌ولێر: 1 حاڵه‌ت

- به‌سره‌: 4 حاڵه‌ت

- بابل: 2 حاڵه‌ت

- زیقار: 4 حاڵه‌ت

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقدا هاتووه‌، تا ئێستا كۆی ژماره‌ی تووشبووان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ سه‌رانسه‌ری وڵات گه‌یشتووه‌ته‌ هه‌زار و 708 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش تا ئێستا 86 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، له‌كاتێكدا هه‌زار و 204 كه‌س به‌ ته‌واوی له‌ په‌تاكه‌ چاك بوونه‌ته‌وه‌.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، به‌ر له‌ كه‌مێك وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تووشبوونی دوو كه‌سی دیكه‌ی له‌ پارێزگای سلێمانی به‌ په‌تاكه‌ پشتڕاست كرده‌وه‌.

H.B