ڤیدیۆ.. به‌كارهێنانی دژه‌مووشه‌كی "ئێس - 400" له‌لایه‌ن تیمێكی چینییه‌وه
بۆ یه‌كه‌م جاره ڤیدیۆی به‌كارهێنانی ئه‌و دژه‌مووشه‌كانه بڵاو ده‌كاته‌وه
K24- هه‌ولێر:
حكومه‌تی چین گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه، له دیمه‌نه‌كانیدا راهێنانكردن له‌سه‌ر به‌كارهێنانی سیسته‌می دژه‌مووشه‌كی "ئێس - 400"ی درووستكراوی رووسی نیشان ده‌دات، كاتێك مووشه‌كه ئاراسته‌كراوه‌كان له ئاسمانه‌وه ده‌ته‌قێنێته‌وه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری چین ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌ی له یادی تێپه‌ڕبوونی 70 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی یه‌كه‌م كه‌تیبه‌ی به‌رگری ئاسمانیی سوپای میللی چیندا بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه بۆ یه‌كه‌م جار له سه‌رده‌می جه‌نگی كۆریا ئه‌و هێزه له‌و وڵاته دروست كرا.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه هاوپێچی گرته ڤیدیۆیه‌كه كراوه، وه‌زاره‌تی به‌رگری چین رایگه‌یاند، رووسیا دوو "فه‌وج"ـی سیسته‌می به‌رگری "ئێس - 400"ـی راده‌ستی وڵاته‌كه‌یان كردووه، به‌مه‌ش بووه‌ته یه‌كه‌م وڵات له‌سه‌ر ئاستی جیهان كه ببێته خاوه‌ن پێشكه‌وتووترین و نویترین جۆری "ئێس - 400".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، به‌كارهێنانی سیستمه‌كه به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامدرا.
سه‌باره‌ت به‌و پرسیاره‌ش كه باس له‌وه ده‌كات، بۆچی سوپای چین پێویستی به سیسته‌می دژه‌مووشه‌كی رووسی هه‌یه؟ میدیاكانی چین بڵاویان كرده‌وه، "چونكه تواناكانی "ئێس - 400" زۆر له تواناكانی سیسته‌می مووشه‌كی زه‌وی - ئاسمانی بیانی زیاتره، هه‌ر بۆیه هه‌موو وڵاتان هه‌وڵی كڕینی ئه‌و جۆره دژه مووشه‌كانه ده‌ده‌ن".
H.B