به‌ریتانیا پاره بۆ هاوكاریكردنی عێراق ته‌رخان ده‌كات
به‌ریتانیا پابه‌نده به پشتگیریكردنی مسته‌فا كازمی
K24- هه‌ولێر:
باڵیۆزخانه‌ی به‌ریتانیا له عێراق ئاشكرایكرد، وڵاته‌كه‌ی پابه‌نده به پشتگیریكردنی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیری نوێی عێراق و گه‌له‌كه‌ی.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له‌لایه‌ن باڵیۆزخانه‌ی به‌ریتانیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئان ماری تریڤلیان، وه‌زیری گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته دووپاتیكردووه‌ته‌وه، "شانشینی یه‌كگرتوو پابه‌نده به پشتگیریكردنی مسته‌فا كازی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و گه‌لی ئه‌و وڵاته، له‌كاتێكدا ژماره‌یه‌ك وڵاتانی جیهان رووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كانی كۆرۆنا بوونه‌ته‌وه".
وه‌زیری گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تیی به‌ریتانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "وڵاته‌كه‌ی پابه‌نده به هاوكاریكردنی عێراق له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ په‌تای كۆرۆنا، ئێستاش گوژمه‌یه‌كی پاره بۆ هاوكاریكردنی عێراق له بودجه‌ی ئه‌مساڵی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ته‌رخان كراوه، كه ئه‌و بڕه پاره‌یه بارسووكییه‌كی زۆر بۆ سندووقی هاوبه‌شی هاوكارییه مرۆییه‌كان له عێراق ده‌كات".
H.B