گەشتی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان به رێكاری ته‌ندروستی و خۆپارێزییه‌وه دەستیان پێکردەوە
هه‌موو گه‌شتیارێك ده‌بێت 48 كاتژمێر بەر لە گەشتەکەی پشکنینی كردبێت
K24- هه‌ولێر:
گەشتی فرۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان دەستیان پێکردەوە، گەشتیاران دەتوانن بە جێبەجێکردنی رێکارەكانی خۆپارێزی گەشت بکەن، بۆ هەر گەشتیارێکیش به‌ر له گەشتکردن دەبێت پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای کردبێت، ئەوانەش كه گه‌شت بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، دەبێت پشکنینی کۆرۆنا بکەن و ماوەی 14 رۆژیش کەرەنتین بکرێن.
له‌م باره‌شه‌وه ئانۆ جه‌وهه‌ر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن دەڵێت: لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا 120 گەشتی هاتن و چوون لە فرۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی ئه‌نجام ده‌درێن.
بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت گەشت بکەن، دەبێت ماسك بەکار بهێنن و پێویسته 48 كاتژمێر بەر لە گەشتەکەی پشکنینی پی سی ئاری تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بکات، ئه‌و پشكنینه‌ش له نه‌خۆشخانەی زانکۆ له‌سه‌ر رێگەی کەرکووك دەکرێت و دەبێت گەشتیار بۆ پشکنین پەیوەندی بە ژمارە 122 ـه‌وە بکات، لەگەڵ کۆمپانیاکەش پەیوەندی هەبێت، چونکە بەشێك لە وڵاتان رێگە دەدەن بەبێ پشکنین گەشتیار بچنە وڵاتەکانیان، له‌م باره‌شه‌وه دكتۆر هه‌ست كه‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر زانیاری زیاتر دەخاتە روو.
هاوكات دوای چەند مانگێك لە داخستنی فرۆکەخانەکان، فرۆکەخانەی نێو دەوڵەتی سلێمانی کرایەوە و دەست بە گەشتەکانی دەکاته‌وه، بەڵام بەگوێرەی ئەو مەرجانەی کە بۆ مەبەستی خۆپارێزی و پاراستنی گیانی گەشتیاران لەنێو فرۆکەخانەکان دیاری كراون، به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانیش له‌م پاكێجه‌دا ورده‌كاری زیاتر ده‌خاته روو.
H.B