هەولێر.. نزیکەی شەش هەزار هاووڵاتی لە بڕیارێکی سەرۆک وەزیران سوودمەند دەبن

دوو ساڵ بەر لە ئێستا مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی لەسەر ڕێگەپێدان بە تاپۆکردنی ئەو زەوییانەی سندووقین و کەمکردنەوەی نرخی خەمڵێنراو دا، کە نرخەکان لە 30% کەمکرانەوە بۆ 10%، بەمەش نزیکەی شەش هەزار هاووڵاتی لە بڕیارێکە سوودمەند دەبن.
کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر لەو بارەوە بە کوردستان24ـی گوت: بۆ ئەوەی هاووڵاتییان و خەڵکی هەژار لە زەوییەکانیان سوودمەند بن، بڕیار درا بە تاپۆکردنی زەوی سندووقی و کەمکردنەوەی نرخییان بۆ 10%, بەمەش نزیکەی شەش هەزار دانیشتووی هەولێر لێی سوودمەند بوونە.
سەربەست تەها، دانیشتووی هەولێرە و چەندین ساڵە خاوەنی زەوییە، بەڵام نەیانتوانیوە بیکاتە خانوو، لەبەر ئەوەی زەوییەکەیان سندووقی بووە، ڕێگەیان پێنەدەردا، بەڵام دوای بڕیارەکە ئێستا دەستی بە دروستکردنی خانوو کردووە دەڵێت، ڕزگاریان بووە لەو گرفتەی چەندین ساڵە بەدەستییەوە دەناڵێنن و لەلایەن شارەوانی، قایمقامەتەوە و لیژنەی پشکنین ڕێپێدانیان وەرگرتووە.
نزیکەی شەش هەزار هاووڵاتی لە بڕیارێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕێگەپێدان بەو زەوییانەی کە سندووقی بوون بۆ ئەوەی بتوانن بیکەن بە خانوو سوودمەند دەبن، کە دەیان کەس تاوەکوو ئێستا توانیویانە زەوییەکانیان تاپۆ بکەن و سوودمەند بن لەم بڕیارە.