نۆبڵی ئاشتی بۆ 2020 بەخشرایە رێكخراوی خۆراكی جیھانی

بەھای خەڵاتەكە، 10 ملیۆن كرۆنی سویدییە

K24 - ھەولێر:

سەرۆكی كۆمیتەی نەرویجی، بیرێت ریس ئەندرسن ناوی براوەكانی خەڵاتی نۆبڵی ئەم ساڵی لە ھۆڵی پەیمانگای نۆبل لە ئۆسلۆ راگەیاند.

پرۆگرامی خۆراكی جیھانیی سەر بە نەتەوەیەكگرتوەكانی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی 2020ی وەرگرت بەھۆی ھەوڵەكانی بۆ لەناوبردنی برسییەتی لە جیھان.

بەھای خەڵاتەكە، 10 ملیۆن كۆرۆنی سویدییە، واتە نزیكەی 1.1 ملیۆن دۆلار لە 10 مانگی كانوونی یەكەمی داھاتوو لە ئۆسلۆ دابەشدەكرێت، كە ھاوكاتە لەگەڵ ساڵڕۆژی مردنی ئەلفرێد نۆبل (1833-1896).

ژمارەی كاندیدانی ئەم ساڵ گەیشتە 318 لە نێوانیان 201 كەسایەتی و 107 رێكخراو بوون.